لەبارەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا نزیكەی 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو بەردەوامە و تاوەكو 5ی ئەم مانگە، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، 199 ملیۆن و 67 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕەی دابەشكراوە بەسەر هاوڵاتییاندا لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكاندا بووە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی ئەمریکی: تا کۆتایی هەفتە ئەسەد هیچ دەسەڵاتێکی نامێنێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share