فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لەگەڵ پێشڕەوییەكانی هێزەكانمان لە پارێزگای دێرەزۆر بۆ پاراستنی ناوچەكە لە ناوەندی ئەو گۆڕانكارییە مەیدانییەی لە ئارادایە، لێبووردنی گشتی لە سەرجەم ئەو ناوچانە رادەگەیەنین.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات باسی لەوەش كردووە، داوا لە هەمووان دەكەین هاوكاربن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەكەدا”.
هاوكات داواشی لە هاوڵاتییان و هۆزەكانی ناوچەكە كرد رێگریی بكەن لە ئاژاوەگێڕیی و هەوڵی پاراستنی ناوچەكە بدەن و وتیشی،”هێزەكانیشمان لەو بوارەدا پشتیوانیتان دەكات”.