لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

لەسەر رێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو حەوت کەس برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گوندی (چاڵە رەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەو شەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

May be an image of car

 

بابەتی پێشتر

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگەی بەسەركردەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی كوشتنی دوو هاوڵاتی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share