دوو هەزار ئەفسەر و سەربازی سوریا هاتوونەتە خاكی عێراقەوە

دوای گرژی و ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی سوریا، ژمارەیەك سەربازی سوپای سوریا ‏هاتوونەتە خاكی عێراقەوە كە ژمارەیان دوو هەزار سەرباز و ئەفسەری باڵایە و ‏لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە پێشوازییان لێكراوە.‏

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئاگاداری هاتنی ژمارەیەك سەربازی سوپای ‏سوریابووین كە بۆ خاكی عێراق هاتوون و ژمارەیان دوو هەزار سەرباز دەبێت، ‏هەروەها هێزەكانمان پێشوازییان لێكردوون.‏

ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێكی ئەوانەی هاتوونەتە خاكی عێراقەوە، ئەفسەر و پلەداری ‏باڵای ناو ریزی سوپای سوریان و بە رەزامەندی هێزەكانی سوریای دیموكرات ‌‏”هەسەدە” و بە هاوكاریی فەرماندەی گشتیی سوپای عێراق رێگایان پێدراوە.‏

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی ‌‎10‌‏ رۆژە گرژی و ئاڵۆزیییەكان لە نێوان سوپای سوریا و ‏گروپە چەكدارەكاندا بەردەوامە و ئەمڕۆش ژمارەیەك لەو سەرباز و ئەفسەرانە روویان لە سنوورەكانی عێراق كردووە.

بابەتی پێشتر

ئەپڵ تایبەتمەندییە نوێیەكانی ئایفۆن ‌‎17‌‏ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share