ئەپڵ تایبەتمەندییە نوێیەكانی ئایفۆن ‌‎17‌‏ ئاشكرادەكات

كۆمپانیای ئەپڵ بە رەسمی چەند تایبەتمەندییەكی بۆ ئایفۆن ‌‎17‌‏ بڵاوكردەوە، كە ‏كێش و تەنكیی ئایفۆنەكەیان كەمتر كردووەتەوە و بە بەراورد بە ئایفۆن ‌‎16‌‏ دوو ملیم ‏تەنكترە و گۆڕانكاریی بەرچاوی تێداكردوە.‏

كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە بۆ نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن، كە بریتییە لە ‏ئایفۆن ‌‎17‎، كۆمەڵێك گۆڕانكارییان لە وردەكاریی بەرهەمەكەدا ئەنجامداوە كە ‏كارئاسانی بۆ بەكارهێنەرانی بەرهەمەكە دەكات، لەوانە، گۆڕانكاری لە كامێرای ‏مۆبایلەكە و بەرزكردنەوەی كوالێتیی ‏Face id‏ و باشتركردنی پاتريی مۆبایلەكان و ‏درەنگ دابەزینی رێژەی پاترییەكان، كەمكردنەوەی قەبارەی ئایفۆنەكە بە بەراورد بە ‏ئایفۆن ‌‎16‌‏ كە دوو ملیم تەنكترە و كێشەكەی كەمترە.‏

ئایفۆن ‌‎17‌‏ دەبێتە نوێترین جۆری زنجیرەی مۆبایلەكانی ئایفۆن كە لەلایەن ‏كۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەمدەهێندرێت، بڕیاریشە لە مانگی نۆی ساڵی داهاتوودا بە ‏سێ جۆری سەرەكی (پڕۆ، پڕۆماكس، سلیم) بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سێ یاسا گرنگەکە دەدات

بابەتی دواتر

دوو هەزار ئەفسەر و سەربازی سوریا هاتوونەتە خاكی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share