گروپە چەكدارەكان زیاتر لەهەر كاتێك نزیكترن لە كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشق-ی پایتەختی سوریا، ئەمەش پاش دەستبەسەرداگرتنی چەند خاڵێكی نزیك لە دیمەشق و، گەیشتنی مووشەكەكانیان بۆ دەوروبەری شارەكە.
ئەمڕۆ گروپەكان دەست بەسەرداگرتنی هەردوو ناوچەی “كناكر” و “دیر ماكر”یان لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق راگەیاند، دوابەدوای كشانەوەی سوپا تیایاندا.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، گروپە چەكدارەكان گەمارۆی شارۆچكەكانی “زاكیە” و “خان شێخ” و “سەعسەع”یان لە ریفی باشووری دیمەشق داوە.
ئاشكراشیكرد، كشانەوەی سوپای سوریا لە عەرتوز و دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە وادەكات، ئەو گروپانە تەنها 10 كیلۆمەتر لە دیمەشق-ی پایتەختەوە دووربن.