نەتەوە یەکگرتووەکان: 370 هەزار کەس لە سوریا ئاوارەبوون

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە 370 هەزار کەس لە سوریا ئاوارەبوون.

ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، “لەماوەی زیادبوونی شەڕ و پێکدادانەکان تاوەکو ئێستا 370 هەزار کەس لە سوریا ئاوارەبوون کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن”.

باسی لەوەش کرد، “دەیان هەزار کەس پەنایان بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بردووە، بەو پێیەی ئێستا وەرزی سەرمایە، خەڵک لەسەر شەقامەکان یان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا لە پلەی گەرمیی ژێر سفردا دەخەون”.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرێک لە پەناگە فریاگوزارییەکانی ئەو وڵاتە لە ئێستاوە گەیشتوونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشیی خۆیان .

گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سوریا تا دێت زیاتر پەرەدەسەنن، پێشبینییەکان بۆ ئەوەن لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کۆتایی پێبێت، شەوی رابردووش میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکی سوریا سوپای وڵاتەکەی بەرەو ئێران بەجێهێشتووە و هەڵاتووە.

بابەتی پێشتر

نەخۆشییەكی نادیاری هاوشێوەی ئەنفلۆنزا دەیان كەس لەناودەبات

بابەتی دواتر

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیاسەتی نوێی خۆی لەگەڵ جیهان ئاشكرادەكات
ئێران: چارەنووسی گەلەكەمان وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “كۆماری ئیسلامیی ئێران، چارەنووسی گەل و وڵاتەكەی وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكات، بەڵكو بەرژەوەندییە هاوبەشەكان…
Total
0
Share