مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، “لە هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان، ئامادەین بەرگری لە گەلی خۆمان بکەین”.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند،”هیوادارین ناسنامەی کوردبوون لە حەلەبی نوێ وەکخۆی بمێنێتەوە و دەبێت نوێنەری کورد لە گفتوگۆکانی داهاتوو لەبارەی سووریا بوونی هەبێت”.
باسی لەوەش کرد، بۆ هەر ئەگەرێک ئێمە لە حاڵەتى ئامادەباشیداین و بۆ پاراستنى ناوچەکانمان و بەرگری لە گەلەکەمان ئامادەییمان هەیە.
مەزڵوم عەبدی، رایگەیاند، “توانیومانە بەشێک لە ئاوارەکان بە هەماهەنگیی هاوپەیمانان بگەڕێنینەوە”.
ئەوەشی وت،”هێزە کوردییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەرگریی لە ناسنامەی کوردیی دەکەن”.