وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ سەری ساڵی نوێ پێشبینیدەكرێت 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێم بكات.
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ نزیكبوونەوەی سەری ساڵی نوێدا ئامادەكارییەكانیان دەستیانپێكردووە.
وتیشی، “بۆ سەری ساڵی رابردوو نزیكەی 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، بۆ ئەمساڵ پێشبینیدەكەن زیاتر لەو ژمارەیە سەردانی هەرێم بكات، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكارییەكان بە جۆرێك ئەنجامدراون كە سەرنجی گەشتیاران رابكێشێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا توانایەكی باشمان هەیە بۆ پێشوازیكردن لە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار، چونكە ژمارەی بنكە و پڕۆژە گەشتیارییەكانمان زیادیكردووە ئامادەن بۆ پێشوازیكردن.