نزیکەی 30 ساڵ خاڵە فەرەجی نۆکاو خزمەتی هاوڵاتییان و گەشتیارانی سلێمانی کرد

فەرەج قادر مارف، ناسراو بە وەستا فەرەجی نۆکاو، کەسایەتییەکی ناسراوی سلێمانی بوو و لە ساڵی 1994ەوە پیشەی فرۆشتنی نۆکاو بوو و بەهۆی ئەو پێشوازی و قسەخۆشانەی، کڕیارەکانی بە خاڵە فەرەج ناویان دەبرد.

خاڵە فەرەج لە شەقامی سالم لە سلێمانی سەرقاڵی پیشەکەی خۆی بوو، هاوکات لە سەرەتایی دەستپێکردنی کارەکەی تا ساڵی 2008 بە رۆژدا کاریدەکرد، بەڵام دواتر بە شەو سەرقاڵی کارەکەی بوو و نزیکەی 30 ساڵ خزمەتی هاوڵاتییان و گەشتیارانی سلێمانی کرد.

ماوەیەکی زۆربوو خاڵە فەرەج بەهۆی نەخۆشیەوە لە کارەکەی دابڕابوو، بەوهۆیەشەوە کوڕەکانی درێژەیان بە پیشەکەی باوکیان دەدا، شەوی 11 لەسەر 12ی شوباتی 2024 بەهۆی نەخۆشیەوە خاڵە فەرەج کۆچییدوایکرد.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا جارێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوە

بابەتی دواتر

به‌بڕی زیاتر له ‌187 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دڵنیایی لە وەزیری بازرگانیی عێراق وەرگرتووە كە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ڕێكارەكانی پارەی…
Total
0
Share