لە ساڵێکدا 26 هەزار تۆن گۆشت ڕەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراون

هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵێکدا 26 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کوشتارگەی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “ئاماری ساڵی 2021 کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ، لەماوەی یەک ساڵی کارکردنی ستافی پزیشکی کوشتارگە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی، بڕی 26 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە کەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان و بەسەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون کەلەڕووی پێوەرەکانەوە ستاندەر بوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بڕی 86 تۆن و 800 کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکیەوە دیاری کراون کە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکیەوە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون ، هاوکات بەهەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە ، سەروو 600 ئاژەڵی زیندووش ڕێگەیی پێ نەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت کەهەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیەندراوەکە ” 7 توێژینەوەی زانستیش بەهاوبەشی لەبارەیی نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان ئەنجامدراوە کەلەڕووی زانستیەوە گرنگن بۆ ڕووبەڕوبوونەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە “.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

بابەتی دواتر

ساڵی ڕابردوو 79 تاوانی کوشتن لە هەولێر تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share