د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەڵامی محەمەد شیاع سودانی بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن لەبەرانبەر داواکاری فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی ناردنی مووچەوە ئەوە بووە، هۆکاری کێشەکانی جێبەجێنەکردنی ماددەکانی ناو یاسای بودجەیە.
دکتۆر بڕیار رەشید، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سودانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێنەکردنی ماددەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجە و کێشەی رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی و گومرگی و خاڵە سنورەکانی هەرێمی کوردستان بە بەغداد کێشەی بۆ مووچە دروستکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 48 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕبووە و تائێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10.