سۆران عومەر: سودانی دەڵێت، هەر ئەو سێ 763 ملیارە دەنێرین کە بڕیارمان لێداوە

سودانی رایگەیاند، تەنها هەر ئەو 763 ملیار دینارەیە کە بۆ مووچە نێردراوە و هیچ گواستنەوەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستاندا ناکرێت و وتیشی، “ئێمە پابەندیمان بەرامبەر بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێکردووە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە دەستی نامەیەکم دایە دەست سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دواتریش لە کۆبوونەوە داوای روونکردنەوەم کرد، سودانی رایگەیاند، تەنها هەر ئەو 763 ملیار دینارەیە کە بۆ مووچە نێردراوە و ئێمە پابەندیمان بەرامبەر بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێکردووە.

سۆران عومەر دەڵێت، محمد شیاع سودانی لەوەڵامدا پێی وتین، “مەسەلەی مووچە هیچ بابەتێکی سیاسیی نییە، پێشتر هەرێم بە هیچ ماددە و بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم 12.67% و هەر ئەو 763 ملیارانە ماوە کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک لە پشکی هەرێمدا ناکرێت، هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنووری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموواری یاسای بودجەیە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە  بۆ ساڵی داهاتوو چارەسەر بکات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“روونكردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا و بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش یەك سەرچاوەی زانیارییان هەیە”

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، قسەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هۆكاری سەرەكی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی…
Total
0
Share