وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامدراون، بۆ ئەم مەبەستە، رۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، هاوکاری مانگی11 دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی 6ی11دا هاوکاریی مانگی 10ی هاوپەیمانان دابەشکرا، بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ساڵی 2026 هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامی دەبێت بەڵام بڕی پارەکە جیاوازی تێدا دروستدەبێت و ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی کە لێی سوودمەند دەبن دەگۆڕێت و بەو جۆرە بڕەی پارەی هاوکارییەکە دیاریکراو نییە و مانگانە دەکرێت بگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

شاجوانی پێشووی عێراق تووشبوونی بە شێرپەنجە راگەیاند

بابەتی دواتر

د. بریار رەشید: داوامان لە سودانی کرد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

21 كەس لەسەر شەڕكردن ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دەڵێت، “شەڕ و ئاڵۆزییان دروستکردبوو”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share