شاجوانی پێشووی عێراق تووشبوونی بە شێرپەنجە راگەیاند

ڤیان سلێمانی شاجوانی پێشووی عێراق تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند.

ڤیان سلێمانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن(لوکیمیا) بووە و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شاجوانی پێشووی عێراق بەهۆی کاریگەریی چارەسەرییە کیمیاییەکانی قژی لەدەستداوە.

 

ڤیان نووری ناسراو بە ڤیان سلێمانی لەدایکبووی ساڵی 1993 یە لە ساڵی 2017 وەک شاجوانی عێراق دەستنیشانکرا.

بابەتی پێشتر

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و لوبنان دەستیانپێکردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share