کەمێک لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە بینای ئەنجومەنی نوێنەران و کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەستیپێکرد.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، بەشداریکردنی ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای خۆی بووە و بە مەبەستی قسەکردن بووە لەسەر دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و سیاسەتی حکومەتەکەی لە بارەیانەوە.
پێشتر جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، یەکێک لەو پرسیارانەی ئەمڕۆ ئاڕاستەی سودانی دەکرێت پەیوەست دەبێت بە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم.