بەغداد 400 ملیار دینارەكە ڕەوانە دەكات.. وەزیرێكی یەكێتی وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەكە داوە و دواتر گۆڕانكاریی لە بڕیارەكە و شێوازی ناردنەكەی كراوە.

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 400 ملیار دینارەكە بانكی ( تی بی ئای) بۆ هەرێمی كوردستانی رەوانە دەكات و وەزارەتی دارایی عێراقیش كەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە دەنێردرێت بۆ هەرێم تاوەكو پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2023  بە فەرمی ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی هەرێم لە بودجەدا جێیدەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەی 120 ملیار دینار رادەستی بەغداد دەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی شەش…
Total
0
Share