بڕیاردان لەسەر سکاڵای دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک دواخرا

جارێکی دیکە دادگای کارگێڕیی بەغداد بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان لە دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دواخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، دادگای کارگێڕیی بەغداد جارێکی دیکە بڕیاردانی لەسەر سکاڵای لایەنە ناڕازییەکانی کەرکوک لەدژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و دانیشتنەکەی هوتێل رەشید دواخست.

رۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2024، دادگای کارگێڕیی بەغداد، دادبینیی سەرجەم ئەو سکاڵایانەی تەواوکرد کە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوون. هەمان رۆژ دادگاکە ئەمڕۆ 4ی کانوونی یەکەمی 2024ی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکان دیاریکرد، بەڵام هەر ئەمڕۆ بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 24ی ئەم مانگە دواخست.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 370 هەزار خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە

بابەتی دواتر

بۆ بەدەستهێنانی نازناوێك محەمەد سەڵاح ركابەری پێنج یاریزان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share