وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 370 هەزار خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نەوت بەسەر زیاتر لە972 هەزار خێزان دابەشکراوە و زیاتر لە 370 هەزار خێزانیش هێشتا وەریان نەگرتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 194 ملیۆن و 317 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر 972 هەزار خێزان دابەشکراوە کە دەکاتە رێژەی 73.5% کۆی نەوتی دابەشکراو.

ئاشکراشیکرد، 371 هەزار و 964 خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە و بڕی 32 ملیۆن و 353 هەزار 505 نەوتیش لە عەمبارەکاندا ماون بە مەبەستی دابەشکردنیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share