راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، دەستگیركردنی (دوو) تیرۆریست رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، شەوی 2ی 12ی 2024 لە ئۆپەراسیۆنێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان ( دوو )تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە سنووری بانی مەقانی دەستگیربكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستان بەماددەی ( 4)ی تیرۆر داواكراون لە دادگاكانی عێراق و بەشداریی چەند كردەیەكی تیرۆریستیان كردووە، پاشان بەمەبەستی خۆحەشاردان روویان لە سنووری (بانی مەقان)كردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش توانرا دەستگیربكرێن و رووبەڕوی یاسابكرێنەوە.

دەشڵێت، “لە ئێستادا بە ماددەی 4ی تیرۆر راگیراون”.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

سبەی سودانی لە پەرلەمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share