پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی دزینی شەش هەزار و 400 دۆلار، راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژنێک لە ناحیەی دێرەلوک ئاگاداریکردینەوە لەوەی شەش هەزار و 400 دۆلاری لێدزراوە ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ناحیەکە دەستیان بە چاودێری و بەدواداچوون کرد.
باس لەوەش دەکات، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانرا تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و دەستگیربکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 2006ە و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و رەوانەی نەهێشتنی تاوانی شیلادزێ کراوە.
پۆلیسی دهۆک، دەشڵێت، بڕە پارە دزراوەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە.