پەرلەمانتارێك: تەیف سامی واژووی لەسەر ناردنی 761 ملیار دینارەكە بۆ مووچە كردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 ئاشكرادەكات و دەڵێت، ” وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 761 ملیار دینارەكە بۆ مووچە كردووە”.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10 لەكاتی خۆیدا بۆ بەغداد نەنێردرا و دواتر بەغدا تێبینی لەسەر لیستە هەبوو و نێردرایەوە و ئەوەش وایكرد ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 دوابكەوێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە و رێكاری كارگێڕی و دارایی هەیە تەواوبكرێن پارەكە دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

12 راگەیەندکار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەرگیران

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share