ئەمینداری حزبوڵڵا: پابەند دەبین بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، هەست بە سەرکەوتن دەکەن ‏چونکە رێگرییانکردووە لەوەی ئیسرائیل بەرەکەیان بە یەکجاری لەناوبەرێت، وتیشی، “‏هەوڵی بەردەوام دەدەین تا پابەندبین بە ئاگربەستەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای ‏لوبنان”.‏

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بەوەکرد، وەک حزبوڵڵا پابەند ‏دەبن بە رەچاوکردنی ئەو ئاگربەستەی لەنێوان ئەوان و ئیسرائیلدا هەیە، جەختیشیکردەوە، ‏”ئامادەن هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ سوپای لوبناندا ئەنجام بدەن و هەموویان بچنە ‏ژێر چەتری دەوڵەتەکەوە، لەپێناو ئاشتی کۆمەڵگاکەدا”.‏

باسی لەوەشکرد، ئەوان بە رازیبوون بە ئاگربەست، رێگرییان کردووە لەوەی ‏هێزەکانیان بەتەواوی لەلایەن ئیسرائیلەوە لەناوببرێت.‏

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 26ی ئەم مانگەدا ئاگربەست لەنێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل بۆ ‏وەستاندنی جەنگ ئەنجامدرا.‏

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پسپۆڕێکی خۆراک:کاغەزی ئەلەمنیۆم لەگەڵ چەند خۆراکێک کارلێک دەکات و ماددەی ژەهراوی دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share