هەدەپە گردبوونەوەیەكی یەك ملیۆنی لە دژی سیاسەتەكانی ئاكەپە و مەهەپە ئەنجام دەدات

هەدەپە ڕایگەیاند، گردبوونەوەیەكی یەك ملیۆنی لە ئیستانبوڵ ڕێكدەخەن و تیایدا سیاسەتی ئێستای توركیا ڕەتدەكەنەوە كە بە هێزی سەربازیی هەوڵدەدات خۆی لە قەیرانەكان بشارێتەوە.

ئیلكنور بیرۆڵ، هاوسەرۆكی شاری ئیستانبوڵی هەدەپە لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی حەوتی ئاب بە دروشمی “چارەسەری لە لای ئێمەیە و نابۆ داگیركاری”، لەناوچەی كارتاڵی ئیستانبوڵ گردبوونەوەیەكی بەرفراوانی جەماوەری سازدەكەن و تیایدا سیاسەتی ئێستای حكومەت ڕەتدەكەنەوە كە بە هێزی سەربازیی هەوڵدەدات خۆی لە قەیرانەكان بشارێتەوە.

هاوسەرۆكەكەی هەدەپە جەختیشی كردەوە، سیاسەتی ئێستای حكومەت كە ئاكپارتی و مەهەپە پێكهێنەرین، وڵاتیان خستووەتە ئەم دۆخەوە بە هێزی سەربازی و داگیركاریی هەوڵدەدەن خۆیان لە قەیرانەكان ڕزگار بكەن.

“هەدەپە بەردەوام دەڵێت ئەم سیاسەتانەی دەسەڵات قبوڵ ناكەین، بۆیە بەم كۆبوونەوەیە نیشانی دەدەین كە ڕێگەی چارەسەری لەلای ئێمەیە”. بەرپرسەكەی هەدەپە وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەژی چەتۆ : کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، رایگەیاند، “کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت”. ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

وەزیری نوێی نەوتی ئێران: پلانمان هەیە بۆ گەشەپێدانی پێگەی وڵاتەکەمان لە ڕێکخراوی ئۆپیک

جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ گەشەپێدانی پێگەی ئێران لە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک”،…
Total
0
Share