ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی خۆی بۆ دانیشتنی سبەی یەکشەممە بڵاوکردووەتەوە و تاوتوێی پێنج پرس دەکات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممە، بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسی، رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، رەشنووسی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی.

هاوکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی و خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتنەکە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.

بابەتی پێشتر

قۆناغی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ئەمینداری حزبوڵڵا: پابەند دەبین بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share