گۆڕاوێكی كوشندەتری نەخۆشیی مەیموون دۆزرایەوە

دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند، گۆڕاوێكی دیكەی نەخۆشیی مەیموون دۆزراوەتەوە كە زۆر لە گۆڕاوەكانی دیكە مەترسیدارترە.

بەپێی راگەیەندراتوێكی دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا (UKHSA) كە دەڵێت، “لە ئێستادا حاڵەتێكی نوێی گۆڕاوی نەخۆشی مەیموون كە بە ئاوڵەی مەیموون ناسراوە تۆماركراوە و ئەو گۆڕاوە نوێیەش زۆر مەسترسیدارتر و كوشندەترە لە گۆڕاوەكانی پێشووتر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم گۆڕاوە نوێیە بە Clade Ib Mpox ناسراوە و ئەمە پێنجەمین حاڵەتە كە لە چەند هەفتەی رابردوودا لە بەڕیتانیا تۆماردەكرێت و بەهیچ شێوەیەك تووشبووەكان بەركەوتنیان لەگەڵ كەسانی تووشبوودا نەبووە.

دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا روونیكردووەتەوە، ئەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان و هەركەسێكیش لە ئێستادا بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو تووشبووان هەبووبێت دەبێت پشكنینی خێرایان بۆبكرێت.

باسلەوەش كراوە، ئەم گۆڕاوەی نەخۆشیی مەیموون بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و توانای بەرگریكردنی بۆ ڤاكسینەكان زۆر بەهێزترە و بەمەش زۆر بە كوشندەتر وێنادەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەووە

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share