راپۆرتێک: 2023 گەرمترین ساڵ بووە لەسەر گۆی زەوی

راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە لەسەر گۆی زەوی و ساڵی داهاتوو گەرمتر دەبێت.

سارە کاپینک گەورە شارەزای ئیدارەی نیشتمانیی کەشوهەوا لە ئەمریکا دەڵێت، “تا ئێستا ساڵی 2023یەکێک بووە لە سێ گەرمترین ساڵەکان لەسەر گۆی زەوی، پێشبینی دەکەین ببێتە گەرمترین ساڵ کە تا ئێستا زەوی بەخۆیەوە بینیبێت”.

زانایانی ئەمریکا پێشبینیان کردووە، بەهۆی دیاردەی ئال نینۆ ساڵی 2024 لە ئەمساڵ گەرمتر بێت.

گەرمبوونی پلەی گەرما لەسەر زەوی کاریگەری لەسەر ژیانی زیندەوەران، زیادبوونی ئاوی دەریا و زەریاکان توانەوەی شاخە بەستەڵەکەکان دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

چالاکوانێکی سیاسیی عێراق لە هەوڵێكی تیرۆرکردن رزگاری بوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: پڕۆژە گەورەکەی کەلار لە تەواوبووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share