قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات و 70 پرسیار لە هاوڵاتییان دەكرێت

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەستپێدەكات و 70 پرسیار لە هاوڵاتییان دەكرێت و بڕیارە سبەی تیمەكانی سەرژمێری سەردانیكردنی ماڵان دەستپێبكەنەوە.

دوای هەفتەیەك لە مەشق و راهێنانی بژمێرەكان، قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتیی لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و بژمێرەكان زیاتر لە 70 پرسیار لە هاوڵاتییان دەكەن ئەوەش دوای كۆكردنەوەی زانیارییەكان دەتوانرێت لایەن و كەموكورتی و ئەرێنییەكان بەپێی ئامانجی پرسیارەكان دابنرێن و ستراتیژی 10 ساڵی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە دابرێژرێت.

پێشتر مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری گشتیی جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێم بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاندبوو، سەرژمێری بۆ دیاریكردنی لایەنە ژیاریی و مرۆییەكان و ئاستەكانی گەشەكردن و نەخشەدانان زۆر گرنگە”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، بەپێی ئەنجامی راگەیەندراوی سەرژمێرییەكەی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 كەسە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن. جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی…
Total
0
Share