لەبارەی رادەستکردنەوەی دیلەکان هەڕەشە دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری رادەستنەکردنەوەی دیلەکانی ئیسرائیل تا کاتی دەستبەکاربوونی هەڕەشەی توند لە بزووتنەوەی حەماس دەکات.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “ئەگەر تا وادەی دەستبەکاربوونم، دیلە ئیسرائیلییەکان رادەستنەکرێنەوە، دەرگای دۆزەخ بە روویاندا دەکەینەوە”.

ئەمە یەکەمجار نییە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دیلەکانەوە هەڕەشەدەکات و لە چەند رۆژی رابردووشدا جەختیکردبووەوە ئەگەر تا دەستبەکاربوونی ئازادنەکرێن، کێشەیەکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن.

بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا بچێتە کۆشکی سپی و دەستبەکاربێت.

لەلایەکی دیکەشەوە گفتوگۆکانی لیژنەی دانوستانکاری ئیسرائیل و حەماس لە دۆحە بەردەوامیان هەیە، حەماس رازیبووە بە رادەستکردنەوەی دیلەکان، بەڵام ئیسرائیل بەڵێنی ئاگربەستی نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی رێکبکەون بۆ حکومەتێکی کاریگەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.…
Total
0
Share