یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەردەوامە و ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی گۆڕانی کرد.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی دەکات و لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەوە پێشوازی لێکرا و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

سەردانی وەفدی یەکێتی بۆلای لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هەر ئەمڕۆش وەفدەکە سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد.

بابەتی پێشتر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە

بابەتی دواتر

منداڵێک بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share