منداڵێک بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە و گیانیلەدەستدا

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواینوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بە وتەی کەس و کارەکەی باوکی منداڵەکە لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ بردووەتە دەرەوە منداڵەکەی شێلاوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، منداڵەکە لە رەگەزی مێ یە و تەمەنی دوو ساڵ و نیوە، دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە/گوندی گردجانە.

باس لەوەش دەکات، تەرمی منداڵەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری…
زیاتر ببینە

گشتاندنی دارایی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنی دارایی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقی بڵاوکردەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share