لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت ‏

لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار دەستیپێکرد و بریارە بۆ ‏ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت، جوتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجەش یەکێکە ‏لەبەشداربووان و ئەو بەرهەمە نوێیانەی کە لە وڵاتی ئەمریکاوە لەگەڵ خۆیدا ‏هێناونی، نمایشییان دەکات.‏

ئازاد محەمەد، جوتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ‏ئێستا رایگەیاند، لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا چووەتە گوندێکی کشتوکاڵی و ‏جوتیارەکانی گوندەکەی بەسەرکردووەتەوە، ئەوانیش کۆمەڵێک داهێنانی جیاوازی ‏خۆیان نیشانی جوتیارەکە داوە و چەند نموونەیەک لە تۆوی بەرهەمەکانیان وەک دیاری پێداوە.

بەشێک لە بەرهەمە جیاوازەکان بریتیبوون لە، رووەکێکی شیرین وەک جێگرەوەی ‏قامیشی شەکر، زەردەچەوەی تایبەت و چەندین بەرهەمی دیکەی جیاواز، ئازاد ‏محەمەد وتیشی، “هیوادارم پاڵپشتی ئەم جۆرە رووەکە جیاوازانە بکرێت چونکە ‏سوودی تەندروستی زۆر زیاترە و دەتوانرێت وەک جێگرەوە سوودی لێ ببیندرێت”.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، فێستیڤاڵی هەنار لەشاری سلێمانی ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، ‏و تیایدا چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری کوردەواری و سروشتی لەلایەن ‏بەشداربووانەوە نمایشدەکرێت، هەم لە بەرهەمە خۆماڵییەکان و کاری دەستی.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە

بابەتی دواتر

پزیشکێکی شاری سلێمانی لە بۆردی عێراقی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەر کاندیدێک بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا کاندیدەکان لە پڕۆسەی پشتڕاستکردنەوەی داتاکانیاندان و هەر کاندیدێک بانگەشەی…
Total
0
Share