حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم، لە هەوڵەكانی بەردەوامە لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەروەك لە دوا كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیش جەختیلێكراوەتەوە كە پێویستە بابەتی مووچە، تێكەڵی هیچ كێشە و ناكۆكییەكی سیاسی نەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، پێویستە وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بدرێت، وەك شایستەی یاسایی خۆیان لە بەرامبەر وەزیفەكانیان، هاوشێوەی هاوتاكانیان لە ناوچەكانی دیكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكە بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی بۆ هەر سێ مانگی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ گفتوگۆی لەبارەوە كراوە، جەخت لەوە كرایەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەوڵەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت بەرەنگاری کۆچی نایاسایی ببێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران: لە هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی مووچە بەردەوامدەبین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە…
Total
0
Share