ئەمپێری کارەبای ماڵان کەمدەکرێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیاریدا بە مەبەستی کەمکردنەوەی لۆدی سەر کارەبا، بڕی ئەمپێری ماڵان کەمبکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، “بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری کارەبا و کەمکردنەوەی بچڕانی کارەبا لە وەرزی زستاندا، بڕیارماندا بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکرێتەوە”.

ساڵانە و لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پێویستی زیاتری هاوڵاتییان بە کارەبا بۆ ئیشپێکردنی ئامێرە گەرمکەرەوەکان خواست لەسەر کارەبا بەرزدەبێتەوە و بەو هۆیەشەوە لە ساڵانی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی چەند کاتژمێرێک کەم دەبووەوە.

لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا هیچ بڕیارێکی نییە بۆ کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
Total
0
Share