یەکێتی و کۆمەڵ لە هەولێر کۆبوونەوە

وەفدێکی باڵای یەکێتی لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاووتوێکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کە پێکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و رێواز فایەق، رزگاری حاجی حەمە و سالار لالەسەرحەد
سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن عەلی باپیر، سەرۆکی حزبەکەوە پێشوازیکران.
ئامانج لە سەردانەکەی یەکێتی بۆ لای کۆمەڵی دادگەری گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ماوەی چەند هەفتەیەکیشە لایەنە سیاسییەکان دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت کردووە.
بابەتی پێشتر

بانكی TBI هەنگاوێكی نوێی بانكی دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئیسپانیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن”
‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکەی…
Total
0
Share