سەعدی پیرە: بە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەچینە پەرلەمانی ‏کوردستان

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “بە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەچینە پەرلەمانی ‏کوردستان”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی بەو بەرنامەو بەڵێنانەوە دەچێتە پەرلەمانی کوردستان ‏کە لەبانگەشەی هەڵبژاردندا ‏رایگەیاندبوون.

لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی ‌‎10‎یەمی حکومەت، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، دەرگایان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە ئامادەی گفتوگۆ بێت، بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی حکومەت و ‏دابەشکردنیان بەسەر هێز و لایەنە سیاسییەکاندا.‏

لە‎20‎ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ‏کوردستان بەڕێوەچوو.

رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024 وەک وادەی ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام تائێستا گفتوگۆی رەسمی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان ‏بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەنجام نەدراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: تۆڕی کارەبای مەزادخانەکە و دارەسووتاوەکە نۆژەندەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە به‌بڕی 101 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی زاخۆ: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 15 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی 15 کەسی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگەیاند. ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکی…
Total
0
Share