ئاسایش چوار تۆمەتباری دزیكردنی دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیركردنی چوار کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتییان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە چێوەی هەڵمەتی هێزەکانیان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان، چوار کەس لە قەزای چەمچەماڵ بە ناوەکانی (ھ، ر، ئ) و (ع، ع، ج) و (ئ، س، م) و (ک، ھ، م) دەستگیرکران، کە هەستاون بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەکان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و ماتۆڕسکیلەکانیان بردووە لە پارێزگای کەرکوک فرۆشتوویانە.

تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراون وەك بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “ئەمە لە کاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر چەندین تۆمەتباری دیکە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر هەمان بابەت دەستگیرکران و راپێچی بەردەم یاسا و دادوەر کران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە و هەر لایەنێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەست بە…
Total
0
Share