بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، سبەی شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی شەممە لە ناوچە سنوورییەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك پەڵە هەور دەبێت و پاشان بۆ نمە باران دەگۆڕێت.
سەبارەت بە پلەی گەرمی بۆ رۆژی شەممە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرایكردووە، سبەی بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ هەینی، پلەی گەرمی یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە:
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی