شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەكاتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە 19 تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی باران تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی تەرزە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

وتیشی، “بەپێی گۆڕانكارییەكانی ئێستا بڕیكی زۆر باش باران تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە لە مەودای 19 تاوەكو كۆتایی مانگ و بەشێكی باشی ئەو مەودایە سیستمی تەڕو داباراناوی باڵادەست دەبێت لەسەر ناوچەكانمان”.

باسی لەوەش كرد، سەرەتا لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و بە تایبەت لە 19ی ئەم مانگە بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەكی ساردی جەمسەری بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و سوور شەپۆلێكی سەرتاسەری ڕوو دەكاتەوە ناوچەكانمان ئەگەری هاتنی شەپۆلی تری دابارینی تری باشیش هەیە بەپێی گۆڕانكاریە كانی ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share