قائیمقامیەت داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە زوویی بچن هێلکە وەربگرن

ئەو هێلکەیەی کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو لە مانگی رەمەزاندا دابەشی دەکەن، وەک یەکێک لە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانە تایبەت بە مانگی رەمەزان، ئێستا گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و دابەشدەکرێت.

بەشە هێلکەی هاوڵاتییان ئێستا لە بریکارەکانی خۆراکە و وەک بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، بەشە هێلکەی هاوڵاتییان بەپێی خێزانە و هەر خێزانێک یەک تەبەق هێلکەی پێدەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی و بریکارەکانی خۆراک داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بە زوویی بچن بەشە هێلکەکانیان وەربگرن، بەهۆی ئەوەی بریکارەکان ساردکەرەوەیان نییە و هێلکەش لە پلەی گەرمیی بەرزدا نامێنێتەوە و تێکدەچێت.

لەگەڵ هێلکەدا، بەشەخۆراکی برنج، شعریە، دۆشاو و نیشاستەش دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێنت، “بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە”. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share