رۆیتەرز: بەهۆی نەبوونی شوێنی کۆگاکردن، عێراق لە گەنمی ئەمساڵدا نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆری بەرهەمی ئەمساڵی گەنم و نەبوونی شوێنی کۆگاکردن عێراق نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە، ئەمساڵ لە کۆی بەرهەمی گەنمی جوتیاران عێراق یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن زیادەی هەبووە، ئەمەش بەهۆی ئەو بڕە بارانەی ئەمساڵ وڵاتەکەی گرتەوە هاوکات ئەو نرخە زیادەیەی بۆ پاڵپشتی جوتیاران دیاریکرابوو.

ئاشکراشیکردووە، عێراق گەنم بە 850 دینار بۆ هەر کیلۆیەک لە جوتیاران دەکڕێتەوە و بە 450 دینار بە ئاشەکانی دەفرۆشێت بۆ بەرهەمهێنانی ئارد، جگە لەوەش وڵاتەکە ساڵانە پێویستی بە 4.5-5 ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بەڵام بەرهەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە شەش ملیۆن تۆن بەم پێیەش 1.5 ملیۆن تۆن زیادەی هەبووە، بەو هۆیەشەوە وڵاتەکە 458.37 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

لای خۆیەوە حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراق رایگەیاندووە، راستە ئەمساڵ بەرهەمی زیادەی گەنممان هەبووە، بەڵام ئێمە بە زیان هەژماری ناکەین، چونکە تا ئێستا لە ناوخۆی وڵاتدا ماوەتەوە و پارەکەشی بە دیناری عێراقی خەرجکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی دادوەری دەركردنی یاداشتی دەستگیركردنی بكوژی هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یاداشتی دەستگیركردن دەرهەق بە بكوژانی هشام هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە دەرچووە. فایەق زێدان،…
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو کاتژمێر دەخایەنێت

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کاتی کۆبوونەوەکانیی بۆ دوو کاتژمێر کەمبکاتەوە. میدیای عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share