بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین و پێویستە حكومەتێك درووستبكرێت كە عێراق بەرەو سەقامگیری سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابوری ببات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان كرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای ھاوبەشیی ڕاستەقینە کە چوارچێوەکەی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا بانگهێشتی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرا بۆ کۆبوونەوەیەكی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بەڕێككەوتنێك بۆ دەربازكردنی عێراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە و حكومەتێك دروستبكرێت كە عێراق بەرەو سەقامگیری سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری ببات.

‏‎لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی و سوربوونی یەکێتی بۆ ڕێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، “هەموومان لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین و پێویستە بڕیارەكانمان لە خزمەت گەل و وڵاتدا بێت. گیانی تەبایی و پێكەوەیی قوڵتر بكەینەوە و هەمووان پێكەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەكی گەش بنێین”.

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: بەم هەنگاوەی حكومەت یەك لیتر بەنزین دەبێتەوە بە 600 دینار

بابەتی دواتر

دی یۆنگ پلانەکانی لاپۆرتا بە هەڵواسراوی هێشتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
Total
0
Share