بە تەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی ‌‎ 112‎ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بەتەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 112 ساڵیدا ‏کۆچی دواییکرد، کە خاوەنی ریکۆردی کتێبی گینسە بۆ بەتەمەنترین پیاوی جیهان، ‏لەهەمان ئەو ساڵەشدا لەدایکبووە کە کەشتی تایتانیک نقووم بووە.‏

پیاوەکە ناوی جۆن ئەلفرێدە و بەڕەگەز بەریتانییە، ئەندامانی خێزانەکەی ‏ئاماژەیان بەوەداوە، جۆن کەسایەتییەکی تایبەتی هەبووە و بەردەوام ئارەزووی ‏میوزیك و وەرزشی دەکردووە، بەجۆرێک کە هاندەرێکی سەرسەختی یانەی ‏لیڤەرپووڵی ئینگلیزی بووە.‏

جۆن لەدایکبووی ساڵی ‌‎1912‎یە، هەمان ئەو ساڵەی کە تیایدا کەشتیی تایتانیک ‏نقووم بوو، هەربۆیە لەمساڵدا کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییە جیهانییەکان، ناوی وەک بەتەمەنترین پیاوی جیهان تۆمارکرد.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى “گرامى”ی دواخست

له‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه،‌ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى ‏دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى “گرامى” بۆ میوزیك دواخرا و “فێستیڤاڵى فیلمی سەنداس”یش…
Total
0
Share