بۆئەوەی تامی قاوەکەت خۆشبێت خوێی تێبکە

زیادکردنی خوێ بۆ قاوە بەر لە خواردنەوەی بەمەبەستی خۆشکردنی تامەکەی بیرۆکەیەکی نوێ نیە بەڵکو دەیان ساڵە هەیە، گۆڤارێکی زانستیی جیهانییش باس لەوە دەکات کە قاوە بە زیادکردنی بڕێک خوێ بۆی تامێکی خۆش پەیدا دەکات.

لەکاتێکدا وا راهاتووین کە نابێت خوێ بکرێتە ناو قاوەوە، بەڵام ئەوەندەش نامۆ نییە کە زانراوە، لەگەڵ ئەوەی نابێت بڕێکی زۆری تێبکەیت بەڵام پڕوشێک خوێ دەتوانێت تامی قاوەکەت خۆشتر بکات.

ئەگەر قاوەی تاڵت خواردەوە بە دڵنیایی پروشێک خوێی بۆ زیادبکە تاوەکو چێژێکی تایبەتی هەبێت.

زیادکردنی خوێ بۆ ناو کوپێک قاوە بنەمایەکی زانستی هەیە، بەو پێیەی کلۆریدی سۆدیۆم زۆر کاریگەرە لە کەمکردنەوەی تاڵیی قاوە.

لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 1995 بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە خوێ یارمەتی نەهێشتنی تاڵی قاوە دەدات و کاتێک زاناکان پێکهاتەی شیرین و تاڵیان تێکەڵ کرد ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام زیادکردنی خوێ وایکرد کە تێکەڵەکە شیرینتر و کەمتر تاڵ بێت.

لە هەندێک وڵات لە جیهاندا خوێ دەکەنە ناو قاوە بۆ خۆشکردنی تامەکەی بریتین لە ڤێتنام کە قاوەیەک دەخۆنەوە خوێی تێدایە و بە شیری خەست ئامادەکراوە بۆ خواردنەوەیەکی بەتامی هاوشێوەی کارامێل، هەروەها نەریتی قاوەی سوید بڕێک پەنیری سوێری تێدەکەن.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share