د. نەرمین مەعروف: نابێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبکرێت

د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تەنها مەرج بۆ مووچەی هەرێم تەوتینە، لەبەرئەوە نابێت هیچ کێشەیەکی دیکە بۆ دابەشکردنی دروستبکرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق تەنها مەرجی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتینە، هیچ مەرجێکی دیکەی تێدا نییە، جگە لەوەش بڕی دیاریکراوی مووچەی ئەمساڵ لە بودجەدا تەرخانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی هەیە لێکدانەوەی وەزارەتی داراییە بۆ ئەم دەقانەی بودجە کە دەمانبەنەوە بۆ خەرجی کردارەکی، لە هەوڵداین لە هەمواری یاسای بودجەدا ئەم کێشەیە چارەسەربکەین و تەنانەت ئەو دەستەواژەیە لەناو یاساکانی بودجەدا نەهێڵین.

بابەتی پێشتر

هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەک وەزیری ژینگەی عێراق متمانەی پێدرا

بابەتی دواتر

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share