وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد.

وتیشی، رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024، کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
Total
0
Share