نامەیەک دەدۆزرێتەوە کە ‌‎132‌‏ ساڵ لەمەوبەر نووسراوە

ئەندازیارێکی میکانیکی، دوای ئەوەی لە تاوەرێکی چاودێری دەریاییدا سەرقاڵی ‏کارکردن دەبێت، بووتڵێکی شووشە دەدۆزێتەوە کە لەو ناوەدا بووە، ‏وا دەزانێت بووتڵێکی ئاساییە، بەڵام کاتێک ستافی تیمەکە بانگ دەکات ‏هەڵیدەگرنەوە و بۆیان دەردەکەوێت کە نامەیەکی تێدایە مێژووەکەی بۆ ‌‎132‌‏ ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە.‏

ئەندازیارەکە ناوی رۆس روڵێرە، بە ماڵپەری نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە، ‏سەرەتا کە بووتڵەکەمان بینیوە، لامان ئاسایی بوو، بەڵام دواتر تووشی شۆک ‏بووین، بەڵێنیشمان بەیەکتردابوو ئەگەر نامەکە نەخشەی گەنجینەی ‏تێدابێت ئەوا هاوبەش دەبین تیایدا.‏

رووداوەکە لە وڵاتی سکۆتلەندا روویداوە، کە وڵاتەکە بە دەریا و زەریا و ‏سەرچاوەی ئاوی بەناوبانگە، هەربۆیە خاوەنی چەندین تاوەری چاودێرییە کە ‏بۆ چاودێریکردنی باروودۆخی دەریاکان بەکاردەهێندرێت و ستافی ئەندازیاری ‏و پاسەوانی بۆ دابینکراوە.

بابەتی پێشتر

كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌سەر رێگای سلێمانى عه‌ربه‌ت ـ سلێمانى داده‌نرێت

بابەتی دواتر

ژمارەیەک خوێندکاری دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاژن واز لە خواردنەوە دەهێنێت

شاژنی بەریتانیا دەیەوێت بەتەواوی واز لە خواردنەوە كهولییەكان بهێنێت. بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، بڕیارەكەی ئەلیزابێس-ی دووەم، شاژنی بەریتانیا بەهۆی…
Total
0
Share