وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی 10 دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکی دیاریکراویش بۆ دابەشکردنی دیارینەکراوە.