ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان جارێکی دیکە نرخی نەوتی دابەزاند.
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی جیهان نەوت 0.38% ی نرخەکەی لەدەستدا و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72.73 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 68.62 دۆلار فرۆشرا.
دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە جارێکی دیکە ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان هەیە، پێشبینیش دەکرێت بەو هۆیەوە فشارەکانی سەر بازاڕی وزە کەم ببنەوە.