ترەمپ باجی نوێ بەسەر سێ وڵاتدا دەسەپێنێت

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، باجی گومرگیی زۆر لەسەر هەموو ئەو کاڵایانە دەسەپێنێت کە لە مەکسیک و کەنەداوە هاوردەی وڵاتەکەی دەکرێن.

ئەمە جگە لەوەی بەڵێنیداوە هەر کە گەڕایەوە کۆشکی سپی باجی زیادە لەسەر ئەو کاڵایانە دابنێت کە لە چینەوە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن.

ترەمپ دەڵێت، “لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونمدا هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان واژۆدەکەم بۆ سەپاندنی باجی 25%، لەسەر هەموو ئەو بەرهەمانەی لە مەکسیک و کەنەدا دێنە ئەمریکا”.

ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا باجی زۆری بەسەر زۆرێک لە کاڵا چینییەکاندا سەپاند، هەروەها لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتری کردە سەر بەرهەمە چینییەکان کە دەکرێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازرگانیی جیهانی هەبێت.

پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی بازرگانیی چین زنجیرەیەک رێوشوێنی بۆ بەرزکردنەوەی بازرگانیی دەرەکی راگەیاند، هەروەها بەڵێنیدا پاڵپشتیی دارایی بۆ کۆمپانیاکان زیاد بکات و هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان فراوانتربکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا: لە یەک مانگدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەمان

داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، دوو…
Total
0
Share